چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کولێرە بەقیمە بەنانی تۆرتێلا"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کولێرە بەقیمە بەنانی تۆرتێلا"

پێداویستییەکان:


* ٤٠٠ گرام گۆشتی قیمە.


* یەک پیازی وردکراو.


* یەک بیبەری سەوزی وردکراو.


* دوو دەنک سیر.


* چوار دانە تەماتە.


* سێ کەوچک ئاوی تەماتە.


* نیو کەوچک زیرە.


* چارەکە کوپێک پونگی وردکراو.


* نیو کەوچک بیبەری ڕەش.


* خوێ.


* ڕۆن.


* پێنج دانە نانی تۆرتێلا.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* بڕێک ڕۆن لەناو تاوەیەک گەرمبکەن و قیمەکەی تێدا سووربکەنەوە.


* پیاز و سیر و بیبەری سەوزەکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی سووریبکەنەوە.


* تەماتە و ئاوی تەماتەکەی بۆ زیادبکەن، بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەر ئاگر سووریبکەنەوە.


* لەکۆتاییدا بەھارات و خوێ و پونگەکەی بۆ زیادبکەن.


* لێی بگەڕێن تاکو سارد دەبێتەوە.


* بڕێک لە گۆشتی قیمەکە بڵاوبکەنەوە لەسەر نانەکە.


* لە پلەی گەرمی ٢٣٠ بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەناو فڕن بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟