شیرینی

ئامادەکردنی شەکرلەمەی بە بادەم

شەکرلەمەی بە بادەم.

پێداویستیەکان:


* یەک پەرداخ و نیو ئارد.


* نیو پەرداخ شەکری وورد.


* ١٠٠ گرام کەرە.


* یەک ڤانێلا.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک سپێنەی ھێلکە.


* یەک کەوچکی بچووک دارچین.


* نیو پەرداخ بادەم.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ئارد و کەرەکە تێکەڵ بکەن و بیشێلن.


* دواتر شەکر و پێک پاودەر و ڤانێلا و دارچینەکە و ھێلکەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکەن و بیشێلن تا دەبێتە ھەویرێکی جوان.


* ئینجا بادەمەکەی لەگەڵ تێگەڵ بکەن و کەمێکی دیکە بیشێلن.


* پاشان ھەر شێوەیەکی کە بتانەوێت لێی دروست بکەن.


* لە فڕندا لە ١٦٠ پلەی گەرمیدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیبرژێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟