شیرینی

ئامادەکردنی شەکرلەمەی بە کاکاوی تەڕ

شەکرلەمەی بە کاکاوی تەڕ.

پێداویستیەکان:


* ١٢٥ گرام کەرە.


* ١٢٠ ملیلتر ڕۆن.


* یەک ھێلکە.


* ١٠٠ گرام شەکری پۆدرە.


* چوار کەوچک کاکاو.


* یەک کەوچکی بچووک ڤانێلا.


* سێ پەرداخ ئارد.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک کەوچک گوێزی ھیندی یاخود شەکری پۆدرە ( بۆ ڕازاندنەوە).


پێداویستیەکان ( بۆ ئامادەکردنی شیلەکە):


* یەک پەرداخ شەکری وورد.


* یەک پەرداخ ئاو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لە دەفرێکی گەورەدا کەرە و شەکر و ھێلکە و ڤانێلا و کاکاو و شەکری پۆدرەکە تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن.


* ئاردەکە و پێک پاودەرەکەی تێبکەن و بیشێلن.


* لەسەر کاغەزێکی کێکی چەورکراو تۆپەڵەی بەقەد گوێزێک لێدروست بکەن.


* بەسەری پەنجە کەمێک پانی بکەنەوە.


* لە فڕندا لە ١٨٠ پلەی گەرمیدا بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک بیبرژێنن تا سەرەکەی شەق دەبات.


* بۆ ماوەی سێ خولەک ساردی بکەنەوە.


* شیلەکە ئامادە بکەن ( شەکرەکە باش تێکبدەن لەناو ئاوەکە تا دەتوێتەوە).


* ئینجا شیلەکە بەسەر و بنی شەکرلەمەکە دابکەن لەناو سینیەکەدا تا نیو کاتژمێر بەجێی بھێڵن.


* گوێزی ھیندی یاخود شەکری پۆدرەکەی بەسەردابکەن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟