سەرچاوەیەک لەو کەناڵەکە بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: لە وەرزی نوێی چەندین زنجیرە کارتۆنی نوێی پەروەردەیی پەخش دەکرێت، جگە لەوەی سەرەتای دامەزراندنی کەناڵەکە بە ھەردوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانی پەخشی بەرھەمەکانی کردووە، لە ئەمڕۆوە کەناڵەکە جگە لەو دوو زاراوەیە، بە زمانی ئینگلیزییش بەرھەمەکانی پەخش دەکات.
زیاترشی گوت: زیادکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ کەناڵەکەمان کارێکی نوێیەوە و ئێمە یەکەمین کەناڵی کوردین بەرھەمەکانمان بە دوو زاراوە و زمانێکی دیکە پەخش بکەین، ئەوەیش بە مەبەستی فێربوونی منداڵانە بە زمانی ئینگلیزی، کارتۆنەکانیش کارتۆنی جیھانین.
کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس پەپوولە" ماوەی سێ ساڵە دامەزراوە و وەکو یەکەمین کەناڵی منداڵانیش بەرھەمەکانی بە دوو زاراوە پەخش دەکات، خاوەنی بینەرێکی زۆرە لە کوردستان.
چۆنه بهلاتهوه؟