سینەما

ئەحمەد حلمی و مونا زەکی بەم بۆنەیەوە ئاھەنگیان گێڕا

دوای ئەوەی ماوەی یەک ھەفتەیە "مونا زەکی" ئەستێرەی عەرەب بۆ جاری سێیەم بووە دایک، بەم بۆنەیەوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی"ئەحمەد حلمی" ئەستێرە ئاھەنگیان گێڕا.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام "مونا زەکی" ئەستێرەی میسری وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کەتیایدا  سوچێکی ماڵەکەی بەکۆمەڵێک دیکۆری ناوازە و بە شیرینی ڕازاندووەتەوە، بەمەستی لەدایکبوونی منداڵی سێیەمی.
 

ھەروەھا خانمە ھونەرمەند ئاماژەی بەوە داوە کە زۆر سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کەبەبۆنەی لەدایکبوونی کوڕەکەی "یونس" بەم شێوەیە ئامادەکاریان بۆ ئاھەنگەکەی کردووە.
 

"مونا زەکی" ئەکتەری میسری تەمەن ٤٠ ساڵان، ساڵی ٢٠٠٢ ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ "ئەحمەد حلمی" ئەکتەری میسری تەمەن ٤٧ ساڵان پێکھێناوە بوونەتە خاوەنی سێ منداڵ.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟