ھەمەڕەنگ

لەبەر ئەم ھۆکارە سەیری فیلمی خەمناک بکەن

شارەزایانی بواری دەروونی بەدوای نھێنی ئاشکراکردنی گریانن لەکاتی تەماشاکردنی فیلمی خەمناک، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەتایی پەیوەندییە خێزانییەکان پتەو دەکات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی "ئۆکسفۆرد" تەماشاکردنی فیلمی خەمناک دەبێتە ھۆی باشکردنی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی نێوان خێزانی و ھاوڕێیەتی بەھێزدەکات، لەگەڵ ئەوەیشدا وا دەکات زیاتر بەرگەی ئازارە دەروونییەکان بگرن، ئەوەیش بەھۆی زیادبوونی دەردانی ماددە کیمیاوییەکان لەلایەن مێشکەوە کە بەرپرسە لە ھەستکردن بە ئاسوودەیی و ھێورکردنەوەی ئازارەکان.

 
پزیشکی دەروونناسی "رۆبن دونبار" لەو زانکۆیە ڕایگەیاندووە، جووڵانی ھەستەکان لە ئەنجامی تەماشاکردنی فیلمی خەمناک پەیدا دەبێت و دەبێتە ھۆی چالاککردنی سیستەمی "ئیندرۆفین".


ئەو پزیشکە ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە کەوا ھەستکردن بە دڵتەنگی و توڕەیی ، کاریگەری ھەیە لەسەر جەستە، ئەمە وایکردووە ھەندێک ناوچە لەمێشکدا ھەڵسوکەوت لەگەڵ جەستەیش دەکات کە بەھۆی ئازاری دەروونی پەیدا دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟