موزیک

لەبەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" ھەوادارێکی "نانسی" سوپرایزێکی سەیر ئاشکرا دەکات

لەکاتی ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" لەوڵاتی تورکیا لەوەرزی چوارەمی بەرنامەکانی، ئەندامانی لیژنە تووشی چەند سوپرایزێکی سەیر دەبنەوە.

لەبەرنامەی دوێنێ شەودا یەکێک لە بەشداربوانی بەرنامەکە بەناوی "ئەرسەلان" کە گەنجێک بوو ئارەزووی لەگۆرانیگوتن بوو، بەڵام بەھۆی چەند کەموکورتییەک لەدەنگی، ئەندامانی لیژنە کاتیان پێدا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەوەرزەکانی داھاتووی بەرنامەکە بەشداری بکاتەوە.


بەڵام دوای ئەو بڕیارەی لیژنە، لەپڕ بەشدابووەکە سوپرایزێکی سەیری ئاشکرا دەکات سەبارەت بە ھونەرمەند "نانسی عەجرەم" ئەویش بریتی بوو لە نەخشاندنی ناوی خانمە ھونەرمەند بە تاتۆ لەسەر دەستی کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە نەخشاندوویەتی.


ھەرچەندە دۆخی بەشداربووەکە بەئەنجامی لیژنە تێکچوو، بەڵام توانی وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ خانمە ھونەرمەند "نانسی عەجرەم" بگرێت کە دیمەنێکی وێنەکەیان بریتی بوو لە باوەشکردن و ماچکردنی یەکتر.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟