ستایل

بەوێنە...بەستنی دوو ستایلی جیاوازی سەرپۆش بۆ بۆنەکان

خانمانی باڵاپۆش لەکاتی چوونیان بۆ ئاھەنگ و بۆنەکان، پێویستییان بە وردەکاری زیاتر ھەیە بۆ بەستنی سەرپۆشەکانیان، تاکو بەشێوەیەکی نموونەیی دەربکەون.

بۆ ئەم مەبەستە لەڕێگەی بینینی وێنەکانی خوارەوە دەتوانن دوو شێوازی بەستنی سەرپۆش فێرببن، بەڵام لە سەرەتادا پێویستە قەبارەی سەرپۆشەکانتان کەمێک گەورەتر بێت، ھەروەھا کڵاوی ژێر لەچکیش بەکاربھێنن.
 

چۆنیەتی بەستنی شێوازی مل کراوەی سەرپۆش:
*سەرەتا تەواوی پرچتان ببەستن و کڵاوەکە لەسەر بکەن، پاشان سەرپۆشەکە بکەنە سەرتان و بیکەنە دووبەش، دواتر یەکێک لە لایەکانی زۆر درێژتر بکەن، بەجۆرێک لایە کورتەکە کەمێک تا خوارەوەی گوێیەکان بێت،  لایە درێژەکە بەسەر سەرتان بسوڕێنەوە، دواتر لایە درێژەکە بیھێننەوە پێشەوە و بیبەستن.
چۆنیەتی بەستنی شێوەی مل داخراوی سەرپۆش:
*سەرەتا بۆ ئەم ستایلە پێویستان بە سەرپۆشێکی نەرم و تەنک ھەیە، دواتر لەناوچەی مل سەرپۆشەکە ببەستن، بە مەرجێک بەشی سەرەوەی چەند جارێک بەسەریەکەوە ببەستن، ئنجا بەشی خوارەوەیش بۆ سەرەوە بھێنن و بە دەرزی بیبەستن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟