خێزان

چی ڕوودەدات کاتێک منداڵان تووشی لێدان دەبنەوە؟

بەشێک لە کەسوکاری منداڵان ھەڵسوکەوتی لێدان بەجەستە بەکاردەھێنن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان، بێ ئەوەی بیر لەزیانە دەروونی و جەستەیەکان بکەنەوە.

بەکارھێنانی ڕەفتاری لێدان بە پلەی یەکەم کاریگەری ھەیە لەسەر لایەنی دەروونی منداڵان یان بەکارھێنانی ھەڵسوکەوتی توندڕەوانە بەھەموو شێوەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی ژیانی جەستەیی و دەروونی، لەگەڵ زیادبوون و دووبارە کردنەوەی کردارە توندڕەوییەکانیش کاریگەری لەسەر ژیانی ھەرزەکاری و دوای ھەرزەکاری دەبێت.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ڕەفتاری لێدان لەڕووی دەروونییەوە ئەم کاریگەرییانەی خوارەوەی دەبێت:

 

* زیان گەیاندن بە لایەنی دەروونی وەکوو توشبوون بەدڵەڕاوکێی و خەمۆکی.

 

* لاوازی لەمتمانە بەخۆبوون و کەسایەتی، وادەکات منداڵەکە بەھەمان شێوە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھاوڕێیەکانی بکات و توندوتیژیان بەرامبەر بکات.

 

* ئەنجامدانی ڕەفتاری خراپ وەکوو درۆکردن.

 

* کەللەڕەقی کردن و پێداگریکردن لەسەر شتەکان.

 

* دەربڕینی ڕق بەرامبەر بەدایک و باوکان.


* ھەست نەکردن بەئاسوودەیی دەروونی.


* ھەستکردن بەترس و ڕێزنەگرتنی کەسانی دەوروبەر.


* ڕوودانی کێشەکانی دەمارەخانەکان، وەکوو دواکەوتنی قسەکردن و لەدەستدانی ڕەفتارە گونجاوەکان و زیان گەیاندن بەلایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری.


بەڵام لەڕووی جەستەییەوە ئەم کاریگەرییانەی دەبێت:


جگە لەکاریگەری لایەنی دەروونی، کرداری لێدان کاریگەری ھەیە لەسەر لایەنی جەستەیی وەکوو، ھەستکردن بەئازاری سک و پشت و حەوز و ماسولکەکان بەگشتی، ھەر بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢ ئەو منداڵانەی کە زۆر کرداری لێدانیان بەرامبەر دووبارە دەکرێتەوە، لەگەورەییدا زووتر نیشانەکانی پیربوون لەسەر ڕووخسار و لەشیان بەدەردەکەوێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟