دراما

ھەواڵێکی شۆک لە درامای "لێم ببورە"ـەوە

ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ڕوویدا

درامای "لێم ببورە" یەکێکە لە دراما کۆمەڵایەتییەکان و تا ئێستە شەش وەرزی پەخشکراوە و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو وەرزی حەوتەمی پەخش بکرێ.

 

وەکو لە ڕێکلام و پۆستەری وەرزی حەوتەمی دراماکە بەدیارکەوتووە خانمە ئەکتەر "گایا تورگۆت" ناسراو بە ڕۆڵی "بەھار" لەم وەرزە نوێیەی دراماکە بەشداری نەکردووە و ڕۆڵ نابینێ.

 

تا ئێستەیش ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەوەیش دوای حەوت ساڵ لە بەشداریکردنییەتی لەدرامای "لێم ببورە" کە لەھەرێمی کوردستانیش دراماکە پەخش دەکرێ لەکەناڵی ئاسمانی "کوردماکس".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟