تەندروستی

ماچی دەمی منداڵان ئەم کێشە تەندروستییانە پەیدا دەکات

ماچی دەمی منداڵان ئەم کێشە تەندروستییانە پەیدا دەکات

لەم ماوەیەدا چەند ئاژانسێکی جیھانی ئاشکرایان کرد، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان بەشێوەیەکی لە ناکاو کۆچی دوایی کردووە، بەڵام بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بە خێرایی بدۆزنەوە.
 

کاتێک پزیشکان دەستیان کرد بە شیکارکردنەوەی جەستەی منداڵە مردووەکە، دەرکەوت ئەم منداڵە تووشی ڤایرۆسی جۆری "ھێرپس" بووە، ئەمەیش دوای ئەوەی بەر لە مردنی چەند چارەسەرێکی پزیشکی بۆ بەکارھاتبوو.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "سەیدەتی"، "محەمەد ئەبو داود" پزیشک لە بواری نەخۆشی منداڵان ئاماژەی بەوە کردووە، ماچی ناو دەمی منداڵ، تووشی ڤایرۆسێکی دیاریکراویان دەکات بە ناوی "ھێرپس سیمپلێکس"ـە، دەکرێت دایکان لە ڕێگەی چەند نیشانەیەکی دیاریکراو نەخۆشییەکە دیاریبکەن.
نیشانەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی"ھێرپس":
*منداڵ ناتوانێت بە ئاسانی خواردن قووت بدات.
*بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
*ھاتنە خوارەوەی لیک بە شێوەیەکی بەردەوام.
*دەرکەوتنی برینی لە ناو دەم و سەر زمان.
*ھەوکردنی پووکی ددان.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟