شانۆ

کەمێک لەومەوبەر نەشتەرگەری بۆ "ماھیر حەسەن" کرا

"ماھیر حەسەن" ئەکتەری کۆمیدی ناسراوی کورد، ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆکرا لە شاری سلێمانی.

کەسێکی نزیک لە "ماھیر حەسەن" بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: کەمێک لەمەوبەر لە بەشی بوژاندنەوەی دڵ ھونەرمەند "ماھیر حەسەن" بە سەلامەتی قەستەرەی دڵی بۆ ئەنجامدرا، سوپاسی نەخۆشخانەکە دەکەین.

 

"ماھیر حەسەن" ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی لە سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٨٨ خێزانی پێکھێناوە، ئێستەش خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟