چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مەحشی مریشکی بە برنج"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مەحشی مریشکی بە برنج"

پێداویستییەکان:


* یەک کیلۆ و نیو مریشکێکی ساغ.


* خوێ و بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو.


* چارەکە کوپێک کەرە یان ڕۆنی ڕووەکی.


* نیو کوپ ئاو.


* نیو کوپ برنج.


* چارەکە کوپێک کەرە.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* چارەکە کوپێک بادەمی سورکراو.


* چارەکە کوپێک کشمیشی سوورکراو.


* نیو کەوچک بەھاراتی بریانی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* برنجە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ئاو بخوسێنن.


* کەرەکە بتوێننەوە، پیازەکە و لەگەڵ بەھاراتی بریانی و خوێ سووربکەنەوە.


* برنجەکەی بۆ زیادبکەن، تێکیبدەن، پاشان ئاوەکەی بۆ زیادبکەن.


* بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بھێڵن، پاش کوڵان سەری مەنجەڵەکە داپۆشن، تاکوو ھەڵم دەکات.


* کشمیش و بادەمەکەی بۆ زیادبکەن.


* مریشکەکە بەباشی بشۆنەوە، خوێ و بیبەری ڕەشی بەسەردابکەن.


* برنجەکە بۆ ناوەوەی مریشکەکە زیادبکەن و بەدەرزی و داو سەرەکەی بدوورنەوە.


* تەواوی مریشکەکە بە کەرە چەوربکەن، لەناو کاغەزی ڕوونی فڕن دایبنێن.


* لەناو سینی فڕن دایبنێن و لەپلەی گەرمی ٣٥٠ بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟