سینەما

"مەحسون کرمزگول" بە سەماکەی ھەوادارانی سەرسام کرد

"مەحسون کرمزگول" بڕیارە نوێترین فیلمی بەناوی "پەنجەی وەزیر" کە لە "٢٥"ـی کانوونی دووەم لە سینەماکان پەخش بکات.

 "مەحسون کرمزگول"ـی دەرھێنەر  لە لێدوانێکی ڕایگەیاند: کارەکانی فیلمەکە تەواو بووە و لە "٢٥"ـی کانوونی دووەم لە سینەماکان پەخش دەکرێت، ماوەیەکە زۆرە سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەم فیلمەین.

 

"مەحسون کرمزگول" لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکە چووەتە بەردەم کامێراکان و گۆرانییەکی تورکی گوت کە بەناوی "مریشکم ھەیە" و سەمایەکی سەیریان کرد کە بەناوی سەمای "کەڵەشێر".


 

"مەحسون کرمزگول" کوردە و لە تورکیا لە دایکبووە. بە گۆرانی گوتن بە زمانی کوردی و تورکی دەستی کردووە بە کاری ھونەری، دواتر لە ھەندێک فلیم و زنجیرە دراما کاری ئەکتەری کردووە، ماوەی چەند ساڵێکیشە لە گۆرانی گووتن دوورکەوتۆتەوە و دەست کردووە بەکاری دەرھێنانی فیلم.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟