چێشت

ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە ماسی تونە

ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە ماسی تونە

کەرستەکانی ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە ماسی تونە بریتین لە:


* ٣٥٠ غرام مەعکەرۆنی.


* ٢٢٠ غرام گەنمەشامی.


* یەک دانە پیازی ورد کراو.


* ١٦٠ غرام ماسی تونە.


* ھەندێک مەعدەنوسی وردکراو.


* ئاوی نیو لیمۆ.


* چەند تەماتەیەک.


* چوار کەوچکی خواردن زەیتی زەیتوون.


* ییک کەوچکی چای خوێ.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە تونە:

 

* یەکەمجار مەعکەرۆنییەکە دەکوڵێنین، دواتر دەیخەینە سەتڵی زەڵاتە و لەگەڵ زەیتی زەیتونەکە تێکەڵی دەکەین.


* پیاز و مەعدەنوس و گەنمەشامییەکە دەخەینە ناو سەتڵەکە و تێکەڵیان دەکەین.


* ماسی تونە و خوێ و ئاوی لیمۆیەکەیش دەخەینە ناو سەتڵەکە و تێکەڵیان دەکەین.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟