ستایل

ئاگەداربن تووشی ئەم چوار ھەڵەیە نەبن لەکاتی ماکیاژکردن بۆ ڕۆژانی جەژن

خانمان دەرکەوتنەکانیان بۆ ڕۆژانی جەژن بە بێ ماکیاژکردن تەواو نابێت، بەڵام گرنگە بەشێوەیەک ئەنجامی بدەن کە کاردانەوەی ناشرینی لەسەر ڕووخساریان نەبێت.

ڕەنگە زۆربەتان بەھۆی خێرا بەکارھێنانی کەرەستەکانی جوانکاری و نەبوونی کاتێکی زۆر، ئەنجامێکی باش لە ئەنجامدانی ماکیاژێکی نموونەیی بەدەست نەھێنن.
 

بۆ ئەم مەبەستە لە کاتی ماکیاژی جەژن ئاگەداری ئەم چوار خاڵانەی خوارەوە بن:
*چینێکی ئەستوور لە کرێمی دژە ڕۆژ بەکارمەھێنن بەر لە بەکارھێنانی کرێمی بنەڕەتی "ئەساس"، بەڵکو وا باشترە کرێمی "بی بی" بەکاربھێنن، بەھۆی ئەوەی دوو تایبەتمەندی گرنگی ھەیە شێدارکەرەوەیە و لە ھەمان کاتیشدا دژە ڕۆژە.
*بڕێکی زۆر لە کرێمی بنەڕەتی یان ڕەنگی سێبەری چاوی بریقەداری تۆخ یان چینێکی ئەستوور لە ماسکارا  بەکارمەھێنن، ھەمیشە ئەوەتان لەبیر بێت جوانی ماکیاژکردن لە سادە دەرکەوتنەکەیدایە، ھەروەھا وا باشترە ڕەنگی سووراوی مات بەکارھێنن.
*ڕەنگی سووراوی تێکەڵ یان تۆخی بریقەدار بەکارمەھێنن، بەھۆی ئەوەی لە جەژندا کەسانی نزیک ماچ دەکەن یان شت دەخۆن، بۆیە زیادەڕۆیی مەکەن لە بەکارھێنانی سووراو.
*پێستان بە ماکیاژی زۆر ماندوو مەکەن، چینێکی کۆکراوەی لەسەر مەدەن، بەر لە جەژنیش پێستان بە کەرەستە پاک کەرەوەکان و ماسکە تایبەتەکان جوان بکەنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟