ستایل

مۆدەی ماکیاژکردن بۆ ساڵی ٢٠١٧

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ، مۆدە جیھانییەکان بۆ ساڵی ٢٠١٧ کۆتا ڕەنگ و شێوازی ماکیاژ دەکەنە بەردەستی خانمان.

لەڕێگەی ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەتوانن مۆدەی ماکیاژی ئەمساڵ ئەنجامبدەن:

 

* بەکارھێنانی سەر ڕوومەتەکان بە ڕەنگی تۆخ لە ئەمساڵدا باوی نامێنێت، بۆیە دەتواندرێت لەبری ئەمە زیاتر پشت بە تۆخکردنەوەی ڕەنگی سێبەری ببەستن، لەگەڵ بەکارھێنانی رمێل "ئایلاینەر".

 

* کێشانی رمێل "ئایلاینەر" بۆ ئەمساڵیش گرنگی خۆی دەبێت، بۆ گشت بۆنە و چوونە دەرەوەکان دەتواندرێت بەکاربھێندرێت.

 

* ڕەنگی سوراوی بریقەدار بۆ ئەمساڵ دەگەڕێتەوە ناو مۆدەی ماکیاژکردن، بۆیە لەئێستەدا مارکە جیھانییەکان دووبارە بەپێچەوانەی ساڵی ڕابردوو دەستدەکەنەوە بەبەرھەمھێنانی ئەمجۆرە سوراوانە.

 

* ڕەنگکردنی سەر چاوەکان و تەنانەت سەر گوێیەکان دەبێتە مۆدەیەکی جیاکراوە بۆ ئەمساڵ.

 

* دەرکەوتنی پێستی ڕووخساری بریقەدار و ڕووناکیدەر لەلایەن خانمانی ناوچەی ئاسیاوی زۆر دەبیندرێت، دەکرێت ئەمجۆرە ماکیاژە بە بەکارھێنانی کرێمی بنەڕەتی "ئەساس" یان شێدارکەرەوەی جۆری بریقەدار ئەنجام بدرێت.

 

* بەکارھێنانی ماکیاژ بۆ سەر چاوەکان بەڕەنگی بوێری وەکوو پرتەقاڵی و سوور.


* ماکیاژی سروشتی یەکێکە لەمۆدە باوەکانی ئەمساڵی ٢٠١٧، کە تەنھا کرێمی بنەڕەتی"ئەساس" و ماسکارا و سوراوی کاڵی بریقەدار دەگرێتەوە.


* ڕەنگی سەوزی سمۆکی، گونجاوترین ڕەنگە بۆ سێبەری سەر چاوەکان، دەتوانن بە پلەی ڕەنگی جیاواز بەکاریبھێنن.


* ماکیاژ بەبێ بەکارھێنانی برژانگی دەستکرد تەواو نابێت، ھەروەھا کێشانی ھێڵی سەر چاوەکان بە قەڵەمی "جەلاتین"ـی زۆر باو دەبێت بۆ ئەمساڵی ٢٠١٧.


* بۆ ڕەنگی سەر چاوەکان، ڕەنگی پرتەقاڵی و مۆر و شین دووبارە دەگەڕێتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟