ھەمەڕەنگ

ماڵە شاھانەیەکەی "دۆناڵد ترامپ" ببینن

ماڵە شاھانەیەکەی سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی وڵاتی ئەمریکا "دۆناڵد ترامپ" و ھاوسەرەکەی "میلانیا" دەکەوێتە بورجی ترامپ لە شاری "نیۆرک".

ماڵی "دۆناڵد ترامپ" ڕەنگداوەیەکی کلاسیکی لە دیزاینی ناوەوەی بەدیدەکرێت، کە ھەرسێ چینی سەرەوەی تاوەری "ترامپ"ـی داگیرکردووە، لەلایەن دیزایینەری جیھانی "ئەنجیلۆ دونیا" دیزایین کراوە.


دیزایینی ناوەوەی ماڵەکەی لەنێوان دوو ڕەنگی سەرەکی تێکەڵکراو خۆی دەبینێتەوە کە ئەوانیش ڕەنگی بێجی و کرێمین، کە سەقفی ماڵەکەی بەنەخش و نیگاری ناوازە ڕازاوەتەوە، ھەروەھا ئیکسسواراتەکانی بەڕەنگی ئاڵتونین و لە گۆشەیەکی ماڵەکەیدا کۆمەڵێک وێنەی خێزانی تێدا داناوە.


 ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە خانووەکەی لە ١٢٦ ژووری نان خواردن و دانیشتن پێکھاتووە، لەگەڵ ٥٨ ژووری نووستن و  ٣٣ گەرماوی تێدایە، کە ڕەنگە نرخی خانووەکەی بگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟