سینەما

بەوێنە...ماڵە سەرسوڕھێنەرەکەی "ئەکشای کۆمار"

ماڵپەڕێکی ھیندی کۆمەڵێک وێنەی ماڵەکەی "ئەکشای کۆمار" ئەستێرەی بۆڵیوود و ھاوسەرەکەی "توینکڵ خانا"ـی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "پینک ڤایلا"، ماڵەکەی "ئەکشای کۆمار" ئەستێرەی بۆڵیوود دەکەوێتە باڵەخانەیەکی گەورە لە ناوچەی "جۆھۆ" لەشاری مۆمبای وڵاتی ھیند.
 

ھەواڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ماڵەکەی ھونەرمەند لە کۆمەڵێک پەیکەری سپی و ڕەساسی پێکھاتووە، دیزاینی ناوەوەشی زیاتر ڕەنگی ڕەساسی بۆ بەکارھاتووە، زۆربەی دیکۆراتی ناوەوە بە تابلۆی ھونەری ڕەنگاوڕەنگ ڕازاوەتەوە، ھەروەھا ژوورێکی تایبەتی بۆ بەخێوکردنی سەگەکەی تەرخان کردووە، ماڵەکەی کتێبخانەیەکی گەورەی لە خۆگرتووە و لە ھەر گۆشەیەکی ماڵەکەی چەند کتێبێکی داناوە، جگە لەوەیش ژوورێکی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی.
 

"ئەکشای کۆمار" ئەکتەر ساڵی ١٩٦٧ لە وڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار بەشداری لە فیلمی بۆڵیوود کردووە، بە ڕۆڵی "ڕاجو" لە کوردستان ناسراوە، لە ئێستەدا خاوەنی ١٠٠ فیلمی بۆڵیوودە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟