دراما

بەوێنە..."نور" و خۆشەویستەکەی لە دوای ھاوسەرگیری کردن لەناو ئەم خانووە دەژین

ماڵپەڕی "t٢٤"، وێنەی ئەو ڤێلایەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە "ئامینە گوڵشەن" ئەستێرەی تورک و "مەسعود ئۆزێل" یاریزان لە دوای ئەنجامدانی ھاوسەرگیری تیایدا بژین

ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە، ئەو ڤێلایەی "ئامینە گوڵشەن" ئەکتەری تورک و "مەسعود ئۆزێل" یاریزانی تۆپی پێ ھاوسەرگیری تێدا ئەنجام دەدەن، دەکەوێتە ناوچەی "ھای جات" لە وڵاتی بەریتانیا.
 

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، بەھۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا یاریزان لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی "ماندی کاپریستۆ" گۆرانیبێژی ئەڵمانی تیایدا ژیاوە، بۆیە لەئێستەدا بە پارەیەکی خەیاڵی خەریکی نۆژەن کردنەوەیەتی.
 

"ئامینە گوڵشەن" ئەکتەری ساڵی ١٩٩٣ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٤ بەشاجوانی وڵاتی تورکیا ھەڵبژێردراوە، بە رۆڵی "نور" لە درامای "ھەرگیز واز ناھێنم" ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟