چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مەقلوبەی پاقلە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مەقلوبەی پاقلە"

پێداویستییەکان:


* یەک کیلۆگرام گۆشتی بەرخ.


* ٥٠٠ گرام پاقلەی سەوز.


* ٥٠٠ گرام برنجی دەنک برنج.


* یەک دانە پیاز.


* خوێ.


* ڕۆنی زەیت.


* یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.


* ٦٠ گرام بادەم.


* دوو دانە لیمۆی کەرتکراو.


* ١٠ گرام مەعدەنووس.


* یەک دانە تەماتەی ئەڵقەکراو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* گۆشتەکە لەناو ئاو لەگەڵ پیازەکە بکوڵێنن.


* پاقلەکە لەناو ڕۆن سووربکەنەوە.


* برنجە بشۆنەوە، بیکەنە سەر پاقلە سوورکراوەکە، بەھارات و خوێیەکەی بۆ زیادبکەن، پاشان گۆشتەکە بەئاوەکەوە بکەنە سەر برنجەکە، بە مەرجێک ئاوەکە کەمێک لەسەر برنجەکە وەستابێت.


* کاتێک برنجە لەگەڵ کەرستەکان دەکوڵێت، ئاگرەکە کەمبکەنەوە، تاکوو ھەڵم دەکات.


* تەماتە و بادەمەکە و مەعدەنووسەکە لەناو تاوەیەک بەجیا سووربکەنەوە، کاتێک برنجەکە پێشکەش دەکەن، کەرستە سوورکراوەکانی بۆ زیادبکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟