دراما

دەرکەوتنی"مریەم ئۆزەرلی" لەگەڵ ھونەرمەندێکی عەرەب تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان داگیر کرد

دەرکەوتنی"مریەم ئۆزەرلی" لەگەڵ ھونەرمەندێکی عەرەب تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان داگیر کرد

چەند ڕۆژێکە ھەواڵی گەشتەکەی "مریەم ئۆزەرلی" ئەستێرەی تورک  ناسراو بە "سوڵتان ھویام" و "باسل زارو" ئەکتەر و پێشکەشکاری عەرەب لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەیە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"ـی تورکی، "مریەم ئۆزەرلی" ئەستێرەی تورک، بۆ وەرگرتنی پشووی کۆتایی بڕیاریدا بچێتە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ "باسل زارو"، کۆمەڵێک وێنەیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، پەیوەندی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە تەنھا پەیوەندییەکەی ھاوڕێیەتی بەھێزە، بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەو کەسانەی کە ڕایدەگەیەنن پەیوەندی سۆزداریان ھەیە، جگەلەوەیش لە پارچە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە خانمە ھونەرمەند بە زمانی عەرەبی زاراوەی میسری قسە دەکات، ئەمەیش وایکرد لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی باسی لێ بکرێت.
 

"باسل زارو" ئەکتەر و پێشکەشکار، ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە، لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە دەستی بە کاری پێشکەشکاری کردووە، لە ئێستەدا پێشکەشکاری بەرنامەی "ئی تی عەرەبی"ـیە لە کەناڵی "ئێم بی سی".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟