دراما

داوا دەکرێت "مەرجان"ـی ئەشقی شێتانە دوو ساڵ زیندانی بکرێت

داوا دەکرێت "مەرجان"ـی ئەشقی شێتانە دوو ساڵ زیندانی بکرێت

"گیزەم کاراجا" ئەکتەری تورک، ناسراو بە "مەرجان" دوای ھەبوونی کەیسی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لە ساڵی ٢٠١٣  دەستبەسەر کرا و دواتر دادگەی کردنی دواخرا.

 

کەیسەکەی "گیزەم" کە بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرە و دادگەی کردنی بۆ ساڵی ٢٠١٨دواخراوە، دادوەریش داوای دوو ساڵ زیندانیکردنی کردووە.

 

"گیزەم کاراجا" ئەکتەر، ساڵی ١٩٩٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، بە ڕۆڵی "مەرجان" لە درامای "عەشقی شێتانە" ناسرا، بەر لەدوو ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "کەمال ئەکمەکتجی" سەرمایەدار دانا، دواتر بڕیاری ھاوسەرگیرییان دا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟