پێداویستییەکان:
* یەک کیلۆ ماسی.
* دەسکێکی بچووک کەرەوز.
* یەک دانە پیازی وردکراو.
* یەک کەوچک خوێ.
* یەک کەوچک بیبەری ڕەش.
* یەک کەوچک زیرە.
* سێ کەوچک ئاوی لیمۆ.
* سێ کەوچک سرکەی سپی.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* ماسییەکە بشۆنەوە، خوێ و بیبەری ڕەش و زیرەکەی بەسەردابکەن و ناوەکەی پڕبکەن لە کەرەوزکە.
* لەناو سینییەکی فڕن دایبنێن و گیراوەی لیمۆ و سرکەکەی بەسەردابکەن.
* ماسییەکە بە کاغەزی ئەلەمنیۆم داپۆشن، پاشان بیکەنە ناو فڕن لەپلەی گەرمی ١٨٠ بیبرژێنن.
چۆنه بهلاتهوه؟