ستایل

ماسکی لێوەکان بۆ گەورەکردن و بریقەدار کردنەوەی

جوانی لێوەکان جوانی ڕووخساری خانمان بەدەردەخات، بۆیە دەکرێت تەنھا بە بەکارھێنانی ھەندێک کەرستەی سادە ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن.

بۆ ئەم مەبەستە بە بەکارھێنانی پێکھاتە سروشتییەکان، پێستی لێوەکان شێداردەبێتەوە، ھەورەھا یارمەتی گەورەکردنی لێوەکانیش دەدات.

 

یەکێک لەم پێکھاتانەی خوارەوە بۆ جوانکردن و گەورەکردنی لێوەکان بەکاربھێنن:

 

* پێکھاتەی یەکەم: یەک کەوچک ھەنگوین لەگەڵ یەک کەوچک ڤازلین یان ڕۆنی گوێزی ھیندی تێکەڵبکەن، ئەم پێکھاتەیە لەناو ساردکەرەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ھەڵبگرن، پاشان لە لێوەکانی بدەن.

 

* پێکھاتەی دووەم: ئاشکرایە ڕۆنە سروشتییەکان بە نەرمکەرەوە و جوانکردنی پێست و پرچ ناسراون، بۆیە دەکرێت یەکێک لەو جۆرە ڕۆنە ھەڵبژێرن، بەتایبەتی ڕۆنی گوێزی ھیندی یان ڕۆنی جۆجۆبا لەگەڵ بڕێک ئاو تێکەڵیبکەن و لەسەر پێستی لێوەکانی بدەن.


* پێکھاتەی سێیەم: پۆدرەی کاکاو کە پێکھاتەی سەرەکی شوکولاتە پێکدەھێنێت، بۆ ئەم مەبەستە پێنج ملیلتر کەرەی کاکاو و ڕۆنی بادەم تێکەڵبکەن و بڕێک شانەی ھەنگوینی بۆ زیادبکەن، پاشان ڕۆژانە بۆ لێوەکان بەکاریبھێنن، بەمشێوەیە لێوەکان نەرم و گەورە دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟