ستایل

لە هاویندا بەمشێوازە پێست بپارێزە لە گەرما

رێنماییەکان بەشێوەیەکی دروست ئەنجامبدە

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری سلبی لەسەر پێست هەیە و دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی، هەربۆیە زیاتر پێویستی بە خزمەتکردن هەیە و دەبێت رێنماییە پزیشکیەکان پەیڕەوبکەیت.

 

*رۆژانە لایەنی کەم هەشت پەرداخ ئاو بخۆرەوە، بۆ ئەوەی لەشت بە شێداری بمێنێتەوە و پێست لە وشکبوونەوە بپارێزیت، هەمیشە گەشاوەبێت.

 

*کرێمێکی تایبەت بە شێدارکردنی پێست بەکاربهێنە رۆژانە، بۆ پاراستنی لە کاریگەرییە دەرەکییەکان.

 

*دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم، بۆ دەست و دەموچاو، چونکە زەیتی سروشتی پێستەکەت هەڵدەمژێت.

لە هاویندا بەمشێوازە پێست بپارێزە لە گەرما

*سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە، بایەخ بدە بە میوە و سەوزە، یان ئەو خۆراکانەی رێژەی ڤیتامین و ئۆمیگا سێیان زۆرە، بۆ ئەوەی پێست بە گەشاوەیی و بریقەداری بمێنێتەوە.

 

*خاوێنکردنەوەی پێست بەشێوەیەکی گونجاو، بەکارهێنانی پاکەرەوەیە کە پێست وشک نەکاتەوە و پارێزگاری لە زەیتە سروشتییەکە بکات.

 

*بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر، پێش چوونەدەرەوە لە ماڵەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟