ستایل

چۆن لە هاویندا بۆنی لەشت خۆشدەکەیت؟

لە وەرزی گەرمادا بایەخ بەم رێنماییانە بدە

لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە و بۆنی ناخۆش دەبێت، بۆ ئەوەی هەمیشە بۆنت خۆشبێت ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:


*بێگومان دەبێت زیاتر خۆت بشۆیت بە بەراورد بە وەرزی سەرما، بەتایبەت پێش چوونەسەر کارەکەت یان دەرەوە.


*هەفتانە یەکجار تەواوی پێست بە پێکهاتەی تایبەت خاوێن بکەرەوە، هەروەک چۆن ماسک بۆ پێستی رووخسارت دەکەیت.


*کرێمی شێدارکردن و بۆندار تایبەت بە پێستی لەشت بەکاربهێنە دوای خۆشتن.


*بەکارهێنانی سابونی تایبەتی بن باڵ، چونکە زیانی نییە و بۆنت خۆش دەکات.


*هەمیشە بۆن بدە لە قژت، چونکە لەگەڵ جوڵەی قژتدا بڵاودەبێتەوە.


*کرێمی تایبەت بە شوێنە هەستیارەکان بەکاربهێنە، چونکە بە ئارەقکردنەوە زیاتر بۆنی دێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟