ستایل

چۆن پارێزگاری لە قژت دەکەیت لە مانگی رەمەزاندا؟

ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە

بێگومان بۆ خزمەتکردنی قژت شێواز و رێنمایی جیاواز هەیە، کە یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی قژەکەت، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا رەنگە پێویست بکات زیاتر بایەخی پێبدەیت، بۆ ئەوەی بەهۆی رۆژووەوە زیانی پێنەگات، چونکە لەشت وشكدەبێتەوە و سوودی بەها خۆراکیەکان کەمتردەبێتەوە.

 

پێویستە بۆ خزمەتکردنی قژت لە مانگی رەمەزاندا ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەیت:

 

*شەوانە بەرلەوەی بخەویت، بە پەنجەکانت مەساج بۆ بێخی قژت بکە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و زیادکردنی چەوری بێخی سەر.

 

*پێویستە رۆژانە دووجار بە کرێم یان زەیتی تایبەت قژەکەت شێداربکەیت، بەتایبەت ئەو خانمانەی قژیان وشکە.

 

*بۆ ئەوەی رێگا لە هەڵوەرینی بگریت، پێویستە ئاگاداری سەرتاڵەکانی بیت و لەو مانگەدا ئەگەر پێویست بوو بیبڕیت و فەرامۆشی نەکەیت.

 

*گرنگە هەفتانە بایەخ بە ماسکی سروشتی و بەکارهێنانی زەیتەکان بدەیت، وەک زەیتی ئەرکان کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی و نەهێشتنی کڕێش .

 

*شامپۆیەکی باش بەکاربهێنە کە بەها خۆراکیەکانی بەرزبێت بۆ قژت، بۆ ئەوەی لاواز نەبێت، بێگومان بەگوێرەی وشكی و چەوری قژت.

 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟