ستایل

ماسکی ئەڤۆکادۆ بۆ جوانکردنی ھەموو جۆرە پێستێکی ڕووخسار

چاودێریکردنی پێست کارێکی گرنگە، ھەندێک ماسک ھەیە کە گونجاوە بۆ ھەموو جۆرەکانی پێست بۆیە پێویستە ھەموو خانمێک بەکاریبھێنێت.

جگە لەو ماسکە ئامادەکراوانەی کە لەبازاڕەکان دەست دەکەوێت، دەتوانن چەند جۆرێکی ماسکی سروشتی بۆ پێستان ئامادە بکەن، یەکێک لەو ماسکانەیش میوەی ئەڤۆکادۆیە کە گونجاوە بۆ ھەموو جۆرەکانی پێست و بەوە جیادەکرێتەوە کە لەماددەی خۆراکی بەسوود پێکھاتووە کە جوانییەکی تایبەتی دەدات بە پێستی ڕووخسار.
 

پێکھاتەکانی ئەم ماسکە پێکھاتووە لە:
 

*یەک کەوچک ئاردی برنج.
 

*یەک دانە ئەڤۆکادۆ.
 

*یەک کەوچک گیراوەی سێو.
 

ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و بەکارھێنانی:
 

*ئەڤۆکادۆ بشێلن بە چەنگاڵێک.
 

*ئاردی برنجەکە بۆ زیاد بکەن تێکەڵاوی بکەن، پاشان ئاوی سێوەکەی بەسەردا بکەن و بەباشی پێکھاتەکە تێکەڵ بکەن.
 

*پێکھاتەکە لەتەواوی ڕووخسار بدەن و بەجێی بھێڵن تا وشک دەبێتەوە.
 

*لەکۆتاییدا بە ئاوی شلەتێن ڕووخسارتان بشۆن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟