ستایل

ماسکێکی سروشتی بۆ روخساری خانمان

ماسکی میوە سروشتیەکان کە وشکی پێستی روخسار ناھێلێت و ڕوخسارێکی جوان و نەرم دەبەخشێت.

میوەی مۆز یەکێکە لەو میوانەی کە زۆر سودی ھەیە بۆ قژ و ددانەکان و پێستی ڕوخسار و پڕە لە ڤیتامین، ئەمەیش وادەکات ڕۆشنایی ڕوخسار بگەڕێنێتەوە.


پێداویستیەکانی ئەم جۆرە ماسکە:


*یەک کەوچکی کوپ ھەنگوین.


*یەک دانە مۆز.


*یەک کەوچکی کۆپ ئاوی لیمۆ.


چۆنیەتیی ئامادەکردنی ماسکەکە:


*مۆزەکە دەگوشرێت و تێکەڵ بە ھەنگوین و ئاوی لیمۆکە دەکرێت، دواتر لە ڕوخسار دەدرێت و ١٥ خولەک بەجێدەھێڵرێت، بەڵام پێویستە چینێکی ئەستور لێبدرێ تا ماسکەکە کاریگەرتربێت لەسەر روخسار، دواتر بە ئاوێکی شلتێن ڕوخسارتان بشۆن.


 بۆ ماوەی ھەفتەیەک ئەم ماسکە بەکاربھێنن ڕوخساریکی گەشتر و نەرمتر بەدەست دێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟