ستایل

ماسکی گێزەر بۆ پێستێکی گەشاوە

میوەی گێزەر یەکێکە لەو میوانەی زۆرترین کاریگەری ھەیە لەسەر پێست و کێشەکانی زیبکە و پەڵە، دەتوانن بە ماسکی گێزەر پێستێکی گەشاوەتان ھەبێت.

بەھۆی ئەوەی لە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزا پێکھاتووە، پێست شێدار دەکاتەوە و گەشاوەیەکی سورشتی بەپێست دەبەخشێت، بۆیە خانمان دەکرێت لە ماڵەوە وەکوو ماسک بۆ ڕووخساریان بەکاریبھێنن.

 

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنانی ماسکەکە:

 

* یەک دانە گێرەز وردبکەن و لەناو ئاو بیکوڵێنن، تاکوو نەرمدەبێتەوە.

 

* کاتێک نەرم دەبێتەوە و سارد دەبێتەوە، بە چەنگاڵێک وردیبکەن.

 

* یەک پارچە کەرەی بچووکی بۆ زیادبکەن و بەباشی تێکەڵیبکەن.

 

* پێکھاتەکە لە تەواوی ڕووخساری بدەن، بۆ ماوەی پێنج خولەک، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟