ستایل

چیدی پێویست ناکات کرێمی کۆلاجین بکڕن لەبری ئەمە پێکھاتەیە سروشتی ئامادەبکەن

دەرکەوتنی چرچولۆچی لەسەر پێست گوزارشتە لە خاوبوونەوەی شانەکانی پێست، بەھۆی کەمی دەردانی ماددەی کۆلاجینی پێست.

ماددەی کۆلاجین بە پێی ڕۆیشتنی تەمەن بەشێوەیەکی سروشتی کەم دەبێتەوە، بەڵام بەکارھێنانی پێکھاتە سروشتییەکان و کرێمە تایبەتەکان دەتوانرێت کەم کردنەوەکەی دوابخرێت.
 

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری جوانکاری پێیان وایە، ئەگەر ھاتوو خانمان لە سەرەتایی تەمەنەوە گرنگی بە پێکھاتەیەکی سروشتی بدەن، ئەوا پارێزگاری لە دەردانی ماددەی کۆلاجین دەکەن، بۆ ئەمەیش پێویستان بە سپێنەی ھێلکە و گیراوەی لیمۆ ھەیە، کە بەم شێوەیە دەتوانن ئامادەی بکەن و بەکاریبھێنن:
*یەک دانە سپێنەی ھێلکە و نیو کەوچک لە گیراوەی لیمۆ تێکەڵاوبکەن، بە مەرجێک پێکھاتەکە ببێتە کەف.
*پێستان بە باشی لە پاشماوەی ماکیاژ و چەوری پاکبکەنەوە، بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێکھاتەکە لەسەر پێستان بدەن بە بەکارھێنانی پارچە لۆکەیەک، دواتر بە ئاو و سابوون بشۆن، پێویستە ئەم کردارە ھەفتانە دووجار بەکاربھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟