ستایل

ماسکی ماست بەکاربھێنن و دوای چەند خولەکێک ئەم ئەنجامە بەدەستبھێنن

ئەو خانمانەی بەدەست کێشەی وشکی و کوونە بچووکەکان و فراوانبوونی کونەکانی سەر پێست دەناڵێنن، چارەسەرکردنی تەنھا بەپێکھاتە سروشتییەکان دەکرێت.

ماست یەکێکە لەو پێکھاتە سروشتیانەی کە لەناو ساردکەرەوەی ھەموو ماڵێکدا ھەیە، دەتوانن بەئاسانترین شێوە وەکوو ماسک بۆ ڕووخسارتان بەکاریبھێنن.

 

بۆ ئەم مەبەستە بەمشێوەیەی خوارەوە بەپێی جۆری پێستتان ماسکی ماست بەکاربھێنن:

 

* بۆ پاککردنەوەی پێستی ئاسایی، نیو کوپ ماست و چەند دڵۆپێک گیراوەی لیمۆ و دوو کەوچک ھەنگوینی بۆ زیادبکەن، پێکھاتەکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەسەر پێستی ڕووخسارتان بھێڵنەوە، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن.


* بۆ پاککردنەوەی پێستی چەور، یەک کوپ ماست و دوو کەوچک ھەنگوینی بۆ زیادبکەن، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەپێستی ڕووخسار بیھێڵنەوە، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟