ستایل

خانمان لە کاتی شەواندا ماسکی ماست تاقیبکەنەوە و ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن

ماست یەکێکە لەو پێکھاتە خۆراکییانەی زۆر بە ئاسانی دەست دەکەوێت، زۆربەی کەسیش گرنگی بە خواردنی دەدەن.

جگەلەوەی خواردنی ماست کۆمەڵێک سوودی تەندروستی لەش ھەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا خانمان دەتوانن وەکو پێکھاتەیەکی سروشتی سوودی لێوەربگرن، بۆ توندکردنەوە و سپی کردنەوەی پێست بە شێوەیەکی خێرا.
 

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنانی ماسکی ماست بۆ سپی کردنەوەی پێست:
*کەوچکێکی گەورەی ماست لەگەڵ کەوچکێکی بچووک لە ھەنگوین تێکەڵاوبکەن.
*پێویستە ماسکەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر پێستان بیھێڵنەوە، دواتر بەئاو بیشۆن.
*ھەفتانە ئەگەر سێجار ئەم ماسکە بەکاربھێنن، دەبنە خاوەن پێستێکی سپی و توند.
*گرنگی ئەم ماسکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ماستەکە خانە مردووەکانی پێست لەناو دەبات و لە چرچیش ڕزگاری دەکات، بەڵام ھەنگوینەکە کونەکانی پێست دادەخات، سپیشی دەکاتەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟