ستایل

ماسکی یابانی بۆ سپیکردنەوەی ڕووخسار

بەکارھێنانی ماسکە سروشتییەکان لەتەواوی کێشەکانی سەر پێست ڕزگارتان دەکات، بەھۆی ئەوەی ماددە سروشتییەکان ھیچ زیانێکی بۆ سەر پێست نییە.

یەکێکیش لەو ماسکە سروشتییانە بریتییە لەماسکی یابانی، بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن خانمانی یابانی بەکاردەھێندرێت و لەماڵەوە دەتوانن ئامادەی بکەن بەچەند کەرستەیەکی سروشتی.


چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنانی ماسکەکە:


* دوو کەوچک برنجی ھاڕاو لەگەڵ بڕێک ئاو تێکەڵبکەن.


* یەک کەوچک شیری گیراوە و یەک کەوچک ھەنگوینی بۆ زیادبکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.


* ئەم پێکھاتەیە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەتەواوی ڕووخسار و پێستی لەشتانی بدەن، بۆ یەک کاتژمێر بیھێڵنەوە و پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن.


* ئەگەر ئەمجۆرە ماسکە ڕۆژانە بەکاربھێنن، ئەوا پێستتان تونددەکاتەوە و چرچ و لۆچیش ناھێڵێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟