جۆراوجۆر

ئامادەکردنی ماڤن بە زەیتون و پەنیر

ئامادەکردنی ماڤن بە زەیتون و پەنیر

پێداویستییەکان:
*دوو کوپ ئارد.
*یەک کەوچک پیکن پاودەر.
*نیو کەوچک خوێ.
*یەک کەوچک ڕێحانەی وردکراو.
*یەک کوپ زەیتونی وردکراو.
*شەش ھێلکە.
*نیو کەوچک بیبەری ڕەش.
*یەک کوپ پەنیری شیدەر.
*یەک کوپ پەنیری ڤیتا.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو دەفرێک ئارد و خوێ و پیکن پاودەر و بیبەری ڕەش و ڕێحانەکەی تێکەڵاوبکەن.
*پەنیرەکانی بە وردکراوی بۆ زیادبکەن و بیشێلن، ھێلکە و زەیتونەکەی تێبکەن و بەباشی بیشێلن.
*ھەویرەکە بکەنە ناو چەند قلبێکی بچووکی کێک، ھەندێک لە پەنیری شیدەرەکەی بەسەردابکەن، دواتر لەناو فڕن بیبرژێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟