موزیک

خانمە گۆرانیبێژێک بۆ یەکەمجار وێنەی خۆی بە بێ ماکیاژ بڵاوکردەوە

"مایا دیاب" گۆرانیبێژ، بە دەرکەوتنەکانی بە یەکێک لە خانمە ھونەرمەندە بوێرەکان دادەنرێت، لە کۆتاییشدا بۆ یەکەمجار بە بێ ماکیاژ دەرکەوت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، "مایا دیاب" گۆرانیبێژ، لە نوێترین دەرکەوتنیدا شێوەی ڕووخساری بۆ یەکەمجار بە بێ ماکیاژ پیشانی ھەوادارانی دا، ھەروەھا پێدەچێت پرچی تەڕ دەربکەوێت.
 

بۆ ئەمەیش زۆربەی ھەوادارانی پێیان وایە، بە بێ ماکیاژ کردن شێوازی ڕووخساری جوانتر و ناسکتر دەرکەوتووە، بەڵام ھەندێکیان پێیان وابوو ئێستەکە لە خەو ھەڵستابێت.
 

"مایا دیاب" گۆرانیبێژ و نمایشکار و پێشەکەشکار، ساڵی ١٩٨٠ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٦ لە بەرنامەی "ستۆدیۆ فەن" دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە، لە دوایدا لەگەڵ گروپی "فۆر کاتس" دەستی بەکار کرد، بەڵام لەئێستەدا بە تەنیا گۆرانی دەڵێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟