شانۆ

ئەمشەو لە ھەولێر میدیا نمایش دەکرێت

لەمیانی بەڕێوەچوونی دووەمین ڤێستیڤاڵی مۆنۆدرامای ھەولێر، ئەمشەو شانۆگەری "میدیا" کە خانمە ئەکتەر "ڕۆزانە فەرھاد" بەرجەستەی دەکات نمایش دەکرێ.

"ڕۆزانە فەرھاد" لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٩:٣٠ شانۆگەری "میدیا" کە لە نووسینی "د.مەنسوور نەعمان" و بە ئێرەکردنی "مەحمەد جەمیل"ـە لە ھۆڵی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان نمایش دەکرێت.

 

"ڕۆزانە فەرھاد" ساڵی ١٩٩٤ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە و کچی خانمە گۆرانیبێژ "سوھام حەسەن"ـە و دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێرە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟