دراما

"مریەم ئوزێرلی" گەڕایەوە لای خۆشەویستە کۆنەکەی

"مریەم ئوزێرلی" خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە "سوڵتانە ھویام" لە زنجیرە درامای" سوڵتان حەریم" پێش ھەفتەیەک لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی "ئاڵپ ئۆزجان" بینرا.

ئەوەیش پاش ئەوەی خانمە ئەکتەر کە نزیکەی ساڵێک لە پەیوەندی خۆشەویستی دا بوو لەگەڵ "ئاڵپ ئۆزجان" و دواتر ماوەی سێ مانگ دەبێت کە جیابوونەوە ئێستە پڕوپاگەندەی ئەوە دەکرێت کە خانمە ئەکتەر گەڕابێتەوە لای، بەڵام "مریەم ئوزێرلی" خانمە ئەکتەر ھەموو ئەو پڕوپاگەندانەی ڕەتکردەوە و گووتی: لە ئێستەدا پەیوەندیم لەگەڵ ھیچ کەسێک نییە و "ئاڵپ ئۆزجان"یش وەکو ھاوڕێمە و ڕۆژی ڤالانتاین لەگەڵ کچەکەم بەسەر دەبەم".


ھەروەھا پڕوپاگەندەی ئەوەی ڕەتکردەوە کە گوایە ماوەیەک پێش ئێستە لەگەڵ "ئۆکتای کەینارجە" ئەکتەری تورک کە لە زنجیرە دراما نوێیەکەی ڕۆڵ پێکەوە دەبینن بینرا لە ئەڵمانیا و گووتی" "ئۆکتای وەکو برامە و دواتر من حەز بە پیاوی پرچ زەرد ناکەم".


 "مریەم ئۆزێرلی" ساڵی ١٩٨٣ لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەناوی " سوڵتانە ھیام" لە زنجیرە درامای "حەریم سوڵتان" ناسرا. 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟