دراما

وێنەکانی "ئاسومان" لە گەشتەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کردووە

"مینێ توگەی" خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە "ئاسومان" لە زنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" چەندین وێنەی بڵاوکردەوە لە ماڵپەڕی ئینستاگرام.

خانمە ئەکتەر کە پێش ساڵێک لە پەیوەندی خۆشەویستیدابوو لەگەڵ  "Gianfranco Russo" ئەکتەری ئیتاڵی و پێش شەش مانگ جیابوونەوەیان ڕاگەیاند و ھەموو وێنە ڕۆمانسیەکانیان لە ماڵپەڕی ئینستگرام ڕەشکردەوە و بۆ  لەبیرکردنی خۆشەویستەکەی پێش .ھەفتەیەک گەشتێکی کرد بۆ ووڵاتی مەغریب 


"ئاسومان" کە لە ماڵپەڕی ئینستاگرامدا نزیکەی یەک ملیۆن و نیو ھەواداری ھەیە چەندین وێنەی خۆی لە گەشتەکەدا بڵاوکردەوە کە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا و ھەوادارانی لە سەرتاسەری جیھان سەرنجیان بۆ نووسی.


"مینێ توگەی" ساڵی ١٩٧٨ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٧ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە چەندین فیلم و درامای ھەیە، خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە، بە ڕۆڵی "ئاسومان" لە زنجیرە درامای "پارچە پارچەبوون" لە کوردستان ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟