ھەمەڕەنگ

شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی "٢٠١٧-٢٠١٨" ھەڵدەبژێردرێت

بڕیارە ئەمساڵیش شاجوانی کوردستان دیاری بکرێت، لەسەرەتای مانگی داھاتووش کچانی کورد دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لە ئێستەدا ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی شاجوانی نوێی کوردستان بۆ ساڵی "٢٠١٧-٢٠١٨" دەکرێت و کۆمەڵێک گۆڕانکاریش لە رێنماییەکانی ھەڵبژاردنی شاجواندا دەکرێت، ئەمساڵیش کچانی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەتوانن بەشداری بکەن و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داھاتودا کچان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 

تاکو ئێستە سێ شاجوان بۆ کوردستان دیاریکراوە، لە ساڵی پاریش "ژالیا سیروان" وەکو سێیەم شاجوانی کوردستان دیاریکرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟