جۆراوجۆر

چۆن لەدوای تەمەنی شەش مانگی خۆراکە ڕەقەکان دەدەن بەمنداڵان؟

دایکان بەر لەوەی بیر لەپێدانی خواردنە ڕەقەکان بکەنەوە بەمنداڵەکانیان، پێویستە سەرەتا دڵنیاببنەوە لەجۆری خۆراکەکە.

پسپۆڕانی بواری خۆراکی دایکان ئاگەدار دەکەنەوە، بەر لەتەمەنی شەش مانگی ھیچ جۆرە خۆراکێک جگە لە شیر نابێت بدرێت بەمنداڵان، دوای تێپەڕبوونی ئەم مانگە دەتوانن بەرەبەرە دەست بەپێدانی خۆراکە ڕەقەکان، بەڵام بەشێوەیەکی گونجاو.

 

چۆنیەتی پێدانی خۆراکی ڕەق لەدوای تەمەنی شەش مانگی:
*سەرەتا دەست بکە بەپێشکەشکردنی بڕێکی کەم لەماددە خۆراکە ڕەقەکان، ھەروەھا کەوچکی بچووک بەکاربھێنە و یارمەتی بدە لەکردنەوەی دەمی و بۆ ئەوەی ئەو بڕەی لەناو کەوچکەکەدایە بەتەواوی بچێتە دەمییەوە، منداڵی شیرەخۆرە وا ڕاھاتووە سەرەتا زمانیان بھێننە دەرەوە بۆ مژینی مەمکی دایکەکە یان مژینی شووشەی مەمەکە بۆیە ھەوڵبدە کەوچکەکە بەباشی بکەیتە دەمییەوە.

 

*واباشترە لەسەرەتادا دەست بکەن بەو خۆراکانەی کە کەمێک شلەیان تێدایە، بۆ نموونە شۆربای سەوزەکان یان بڕێک لەمیوەکان بشێلن بۆ ئەوەی ئاوەکەی بداتەوە، ھەروەھا دەتوانن گێزەر و نان بدەنە دەستی منداڵەکانتان بۆ ئەوەی بەدەستی خۆیان بتوانن بیخۆن، لەگەڵ ئەوەیشدا بڕی شیرەکە لەبیر مەکەن دەبێت لەھەر سێ ژەمدا بیدەن بەمنداڵەکانتان.

 

*لەکۆتایی مانگی نۆیەم بەنزیکەیی ھەموو ددانەکانی پێشەوەی منداڵان گەشە دەکەن، بۆیە دەتوانن خۆراکی ڕەقتری پێبدەن بۆ نموونە دەتوانن ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە پارچەیەک گۆشتی کوڵاو بدەنە دەستیان تابیخۆن، ھەروەھا لەو تەمەنەشدا دایکان دەبێت تەنھا ٥٠٠ تا ٦٠٠ ملیتر شیر بدەنە منداڵەکانیان.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟