ستایل

بەوێنە... مۆدەی چاکەتی توکدار بۆ خانمانی باڵاپۆش

چاکەتی توکدار یەکێکە لە پارچە شیکەکان، ھەر لەکۆنەوە لە نمایشکردنی مارکە جیھانییەکان لە وەرزی زستان گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت.

بۆ ئەم وەرزە دەکرێت خانمانی باڵاپۆشیش بەھەمان شێوە دەتوانن سوود لە پۆشینی چاکەتی توکدار بەچەند شێوازێک وەربگرن، بۆ پۆشینی ئەمجۆرە چاکەتە پێویستە ئەم ڕێنماییانە لەبەر چاو بگرن:

 

* ئەمجۆرە چاکەتانە زیاتر بەڕەنگی تۆخ و سادە دەست دەکەون، بۆیە دەتوانرێت لەگەڵ جۆرەھا لەچک بیپۆشن، ھەروەھا بەزۆری لەگەڵ پانتۆڵی تەسک و بلوزێکی سادە بپۆشرێت.


* ئەمجۆرە چاکەتانە زۆر گونجاون بۆ ئاھەنگ و دەرچوونی شەوانە، بەمشێوەیە خانمان بەشیکی بەدەردەخات.


* چاکەتی توکدار لەگەڵ جۆرەھا قوماش دەگونجێت، وەکوو خوری و لۆکەیی و پێستی، ھەروەھا بەشێوەی درێژ و کورت دەتوانن لەگەڵ پارچەکان بەپێی چوونتان بۆ شوێنەکان بیپۆشن.


* چاکەتی بێ قۆڵی توکدار مەرج نییە تەنھا لەوەرزی زۆر سارد بپۆشرێت، زۆرجار لەکاتی چوونە شوێنی تایبەتی لەشەوان خانمان زۆر بەشیکی دەردەخات.


* واباشترە ئەمجۆرە چاکەتە لەگەڵ لەچکی ئەستوری لۆکەیی یان ئەستوری ئاوریشمی بپۆشرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟