ستایل

بەوێنە...خانمان لەمەودوا گرنگی بەم جۆرە ڕەنگە بدەن بۆ جانتا و پێڵاوەکانتان

ھەموو وەرزێک ڕەنگێکی تایبەتی دەبێتە باو و کاریگەری لەسەر مۆدەی ئیکسسواراتەکان پەیدادەکات، بۆ وەرزی داھاتوو ڕەنگی ترێیی زاڵ دەبێت.

وا بڕیارە بەم نزیکانە لەگەڵ کۆتایی پێھاتنی وەرزی ھاوین، ڕەنگی ترێی بە ھەموو جۆرە پلەکانییەوە زاڵ بێت بەسەر ڕەنگەکانی دیکە، شێوازەکەیشی زیاتر گەنجانەیە، بەڵام تیایدا ھەیە پێڵاوەکانی پاژنە بەرزن و گونجاون بۆ شوێنە فەرمییەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا زیاتر لە جۆری قوماشی پێستی دروستکراون، بەڵام گرنگیش دراوە بە قوماشی "سەتان" بۆ پێڵاوەکان.
 

ئەم ڕەنگە بە ھەمان شێوە ڕەنگی داوەتەوە بۆ سەر جانتای دەست، کە بە قەبارەی جیاواز دەست دەکەوێت، بۆ ھەموو دەرکەوتنەکانیش زۆر گونجاون، کە ھەروەکو لە وێنەکاندا دیارن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟