جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مرەبای شیر"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مرەبای شیر"

پێداویستییەکان:


* یەک لیتر شیری چەور.


* یەک گڵاس شیر.


* یەک دانە داری ڤانێلا.


* یەک کەوچکی چای کاربۆنات.

 

چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* جگە لە ڤانێلاکە ھەموو کەرستەکان بکەنە ناو مەنجەڵێک و لە ئاگرێکی مامناوەندا
بیانکوڵێنن.


* دوای ئەوەی کە شیرەکە کوڵا داری ڤانێلایەکەیشی بۆ زیادبکەن و لەسەر ئاگرێکی زۆر نزمدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک بیانکوڵێنن و تێکیبدەن.


* دوای ئەو ماوەیەیش کە شیرەکە ڕەنگی کاڵبوو داری ڤانێلاکە دەربکەن و بۆ ماوەی سێ کاتژمێری دیکە شیرەکە بکوڵێنن و تێکیبدەن.


* کە ڕەنگی بە تەواوی کاڵبوو ئاگرەکە بکوژێننەوە و بەبەردەوامی و بەشێوەیەکی خێرا بیشڵەقێنن.


*دواتر بیکەنە ناو شوشەیەکی مرەبا و شوشەکەیش بکەنە ساردکەرەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟