چێشت

ئامادەکردنی مریشک بە قارچک و کرێم

مریشک بە قارچک و کرێم.

پێداویستیەکان:


* ٦٠٠ گرام سینگی مریشک.


* ٢٠٠ گرام قارچک.


* دوو کەوچک کەرە.


* یەک پیاز.


* دوو پارچە سیر.


* یەک کەوچکی بچووک ئارد.


* نیو پەرداخ ئاوی مریشکی گەرم.


* یەک پەرداخ کرێم.


* یەک کەوچکی بچووک خوێ.


* نیو کەوچکی بچووک بیبەری ڕەش.


* ¼ کەوچکی بچووک زەردەچەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* پیاز و سیرەکە وورد بکەن.


* قارچکەکان وورد بکەن و سینگی مریشەکەکەش پارچە پارچەی بچووک بکەن.


* کەرەکە بتوێننەوە و پیاز و سیرەکەی تێدا کەمێک سوور بکەنەوە.


* دواتر سینگی مریشکەکەی تێبکەن و تێکی بدەن تا ڕەنگی دەگۆڕێت.


* ئینجا قارچکەکانی تێبکەن و پاشان ئاردەکەی تێبکەن و تێکی بدەن.


* کە مریشکەکە و قارچکەکە ڕەنگیان گۆڕا ئینجا ئاوی مریشکەکە و خوێ و بیبەر و زەردەچەوەکەی تێبکەن و تێکی بدەن.


* لە کۆتاییدا کرێمەکەی تێبکەن و تێکی بدەن و لەسەر ئاگرێکی نزم دایبنێن بۆ ماوەی پێنج خولەکی دیکە، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟