چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سینگی مریشک بە سۆسی زەرد"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سینگی مریشک بە سۆسی زەرد"

پێداویستییەکان:


* چوار پارچە سینگ.


* نیو کوپ سۆسی خەردەل.


* پۆدرەی پیاز.


* یەک کەوچک نیشاستە.


* پۆدرەی سیر.


* یەک کەوچک ھەنگوین.


* یەک کەوچک خوێ.


* یەک کەوچک ڕۆن.


* بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سینگەکان خوێ و بەھارات و ھەردوو پۆدرەی سیر و پیازەکەی بەسەردابکەن.


* ڕۆنەکە لەناو تاوەکە گەرمبکەن و سینگە مریشکەکەی لەناو سووربکەنەوە.


* دوای سووربوونەوە مریشکەکە بھێننە دەرەوە، لەناو ھەمان تاوە خەردەل و ھەنگوین و نیشاستەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن.


* خوێ و بیبەری ڕەشی بۆ زیادبکەن و دووبارە مریشکەکەی بۆ زیادبکەن، تاکەمێک دەکوڵێت، پاشان پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟