چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مریشک و برنج بە بەھاراتی کاری"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مریشک و برنج بە بەھاراتی کاری"

پێداویستییەکان:


* چوار پارچە سنیگی گەورە.


* دوو کوپ برنج.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* یەک دانە بیبەری سەوزی وردکراو.


* یەک دانە تەماتەی وردکراو.


* دوو کەوچک ئاوی تەماتە.


* یەک پارچە کەرە.


* بەھاراتی تێکەڵ.


* کاری.


* زیرە و بیبەری ڕەش.


* یەک کوپ کرێمی چێشت لێنان.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ خوێ و ڕۆن ئامادەی بکەن.


* کەرەکە لەناو تاوەیەک بتوێننەوە، مریشکەکەی تێدا سووربکەنەوە کاری و پیاز و بیبەری سەوز و سیرەکەی بۆ زیادبکەن.


* تەماتە و ئاوی تەماتەکە و خوێ بەھاراتەکانی بەسەردابکەن، کرێمەکەی بۆ زیادبکەن.


* لە کۆتاییدا برنجە بکەنە ناو دەفری پێشکەش کردن، مریشکەکەی بەسەردابکەن لەگەڵ سۆسەکەی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟