چێشت

ئامادەکردنی مریشکی بانیە

ئامادەکردنی مریشکی بانیە

پێداویستییەکان:
*چوار پارچە سینگی مریشک.
*خوێ.
*بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو.
*ئارد.
*ھێلکە.
*کۆرن فلێکس.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سینگی مریشکەکان بشۆنەوە پاشان بەشێوەی چوار گۆشە بیبڕن.
*خوێ و بیبەری ڕەشەکەی بەسەردا بکەن.
*پارچە مریشکەکان سەرەتا بكەنە ناو ئارد.
*لەدواییدا مریشکەکان بكەنە ناو ھێلکە.
*ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە بیكەنە ناو "کۆرن فلێکس" یان نانی وردکراوی وشک.
*پارچە مریشکەکان لەناو سینییەکی فڕن ڕیز بکەن لەپلەی گەرمی ٢٠٠ پلە سوری بکەنەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یان تا ئەو کاتەی دەبرژێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟