چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مریشکی مەحشی بەسەوزە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "مریشکی مەحشی بەسەوزە"

پێداویستییەکان:


* چوار پارچە سینگی مریشک.


* یەک کەوچک سیری وردکراو.


* دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون.


* ٥٠٠ گرام سپێناخ.


* یەک کوپ پەنیری ڤیتا.


* دوو کوپ نانی وشکراو "بەقسەم".


* نیو کوپ کەرەی تواوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سەرەتا فڕنەکە گەرم دەکرێت.


* ھەر پارچە سینگێک لەناوەڕاستەوە بەشێوەیەکی تەنک بیبڕن.


* سپێناخ و سیرەکە لەگەڵ ڕۆنی زەیتوونەکە سور دەکرێتەوە بۆ ماوەی پێنج خولەک.


* پەنیرەکەی بۆ زیاد دەکرێت.


* پارچە سینگەکە بھێنن، بڕێک لەسەوزەکەی بخەنە ناو بەداری ددان دادەخرێت، پاشان لەئاردەکەی وەربدەن.


* بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەناو فڕن بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟